بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، بە شێوەیەکی بەرچاو و بە بڕی 4 بۆ 6 پلەی سیلیزی لە ناوچە جیاجیاکاندا دادەبەزێت.
بۆ سبەی سێشەممە بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە. پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، بە بڕی 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی ڕوو لە بەرزبوونەوە بکەن.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 35 | 36 |
| سلێمانی | 34 | 35 |
| دهۆک | 39 | 36 |
| هەڵەبجە | 36 | 37 |
| زاخۆ | 34 | 36 |
| چەمچەماڵ | 35 | 37 |
| ئاکرێ | 34 | 36 |
| پیرمام | 31 | 33 |
| گەرمیان | 39 | 39 |
| حاجی ئۆمەران | 27 | 26 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.