سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە ئاگرێکی گەورە لە کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز کەوتووەتەوە، ئەمەش بەهۆی بەرکەوتنی بە دوو مینی دەریاییەوە بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: "کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار کە بە نیاز بوو بە ڕێڕەوێکی نایاسایی باشووری گەرووی هورمزدا تێپەڕێت، بەهۆی بەرکەوتنی بە دوو مینی دەریاییەوە ئاگرێکی گەورەی تێبەربووە و بە تەواوی لە کار کەوتووە."
سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، هۆشداریی داوە: "چارەنووسی ئەو کەشتییانەی سەرپێچی لە ڕێنماییە ئەمنییەکانی گەرووی هورمز دەکەن، جگە لەوە هیچی تر نابێت." هێشتا ڕوون نییە ناوی ئەم کەشتییە نەوتهەڵگرە چییە و سەر بە چ وڵاتێکە.
سوپای پاسداران لە پەیامێکدا ئاگاداری ئەو کەشتییانە دەکاتەوە کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن و ئاماژەی بەوە دەکات، پابەندبوون بە ڕێسا ڕاگەیەندراوەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بۆ هاتوچۆکردن پێویستە.
هاوکات ئامۆژگاریی کردوون کە "فریوی ئەمریکا نەخۆن بۆ تێپەڕین لە ڕێڕەوێکی دیکەوە و دارایی و گیانی تیمی کەشتییەکانی خۆتان بێهودە ڕووبەڕووی لەناوچوون نەکەنەوە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.