حکوومەتی بەریتانیا رایگه‌یاند، چاکسازییەکی هەمەلایەنە لە سیستەمی پەنابەریدا ده‌كات، ئەمەش دوای خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری وڵات لە دەرەوەی ئەو هۆتێلانەی کە کۆچبەران تێیدا نیشتەجێن، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ره‌سه‌نی به‌ریتانیا كه داوایان كرد بنه‌ما مرۆییه‌كان له دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌به‌رچاو بگیرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، حکوومەتی به‌ریتانیا رایگەیاندووه، دەستەیەکی سەربەخۆی نوێ دادەمەزرێنێت بۆ خێراکردنی پێداچوونەوە بە تانەکانی پەناخوازانی رەتکراوەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ناو‌خۆدا.
هاوكات، حکوومەتی پارتی کرێکاران رایگەیاند کە تانە لە بڕیارێکی دادگا دەده‌ن کە رێگری دەکات لە نیشتەجێکردنی پەناخوازان لە هۆتێله‌كاندا کە بووەتە مایه‌ی پشێوی نانه‌وه لە باشووری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا.
ئەم بڕیارە شەپۆلێکی خۆپیشاندانی پشتیوانی و دژایەتی لێکەوتەوە کە پەناخوازان لە سەرانسەری وڵات‌دا به‌شدارییان كرد، لە ژێر دروشمی "هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پەنابەری".
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی به‌ریتانیا پۆلیس و خۆپیشانده‌ران رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه و چه‌ندین پۆلیس بریندارن و چه‌ندین كه‌سیش له په‌نابه‌رانی خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.