بەگوێرەی بڕیارێک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری داوا دەکات پرۆژەی گەشتیاریی چاڤیلاند دابخرێت بەهۆی پابەند نەبوون بە پێدانی باج.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری لە نووسراوەکەیدا ئاماژەی پێ کردووە، چەندین جار کاربەدەستانی چاڤیلاند ئاگادار کراونەتەوە لەوەی باجیان لەسەر ماوە و پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن بۆ پاکانە و دانی باجەکانیان، بەڵام بێ وەڵام بوون و تائێستا باجیان نەداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری بە گوێرەی رێنماییەکان و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە قائیمقامیەتیی قەزای ناوەندی سلێمانی دەکات بە بڕیاری یاسای ژمارە (13) پرۆژە گەشتیارییەکە دابخەن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.