بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لە 10 شەقام و رێگەی سەرەکیی نوێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کامێرای چاودێریی تیژڕۆیی خراونەتە کار. کامێراکان بۆ ماوەی هەفتەیەک لە قۆناغی تاقیکردنەوەدا دەبن و لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە سەرپێچی تۆمار دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە راگەیێندراوێکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی ئابی 2025، کامێرای چاودێریی تیژڕۆیی لە 10 شوێنی نوێ لە سنوورەکە خراونەتە قۆناغی تاقیکردنەوە (تێست).
بەپێی راگەیێندراوەکە، قۆناغی تاقیکردنەوەی کامێراکان تاوەکو 1ـی ئەیلوولی 2025 بەردەوام دەبێت و لەگەڵ دەستپێکی مانگی ئەیلوولدا بە فەرمی دەکەونە کار و سەرپێچیی تیژڕۆیی تۆمار دەکەن.
ئەو شوێنانەی کامێراکانیان تێدا کارا کراوە بریتین لە:
• جووتسایدی خەلیفان-سپیلک (جۆری Point to Point، خێرایی 100 کم/کاتژمێر)
• جووتسایدی خەلیفان - ناوشار (60 کم/کاتژمێر)
• جووتسایدی گشتیی سۆران (نزیک نەخۆشخانەی ئاشتی) (80 کم/کاتژمێر)
• رێگەی سۆران - مێرگەسۆر، گوندی ناومێرگان (80 کم/کاتژمێر)
• رێگەی رێزان- بلێ (80 کم/کاتژمێر)
• رێگەی کاولۆکان- جوندیان (80 کم/کاتژمێر)
• رێگەی سۆران- گوندی خەلەکان، نزیك پاركی گولان (80 کم/کاتژمێر)
• جووتسایدی زانكۆ- باڵەخانەی ئیدارەی سەربەخۆ (دێلزیان) (60 کم/کاتژمێر)
• ترافیك لایتی سۆران- رواندز (حەریق) (60 کم/کاتژمێر)
• گەڕەكی كانی (ئازادی) (60 کم/کاتژمێر)
هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێراییە دیاریکراوەکان بن لەو شوێنانەدا بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی خۆیان و هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.