باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە کردەوە تیرۆریستییە بەردەوامەکانی هەردوو رێکخراوی داعش و قاعیدە نیگەرانە و دەڵێت سووریا و سۆماڵ لەو وڵاتانەن کە کرەوە تیرۆریستییەکانیان سنووردار کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی ئابی 2025، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ئێمە سەبارەت بە کارە تیرۆریستییە بەردەوامەکان و بەهێزبوون و گەورەبوونی هەردوو ڕێکخراوی داعش و قاعیدە، نیگەرانیی خۆمان دەردەبڕین".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەڵێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە گرنگیدان بە هاوبەشییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
لە بەیاننامەکەدا ستایشی ئەو وڵاتانەش کراوە کە بەردەوام بوون لە فشارەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق و لە ناویاندا سووریا و سۆماڵ بە هۆکاری سەرەکی دەبینێت لە سنووردارکردنی کردەوە تیرۆرستییەکانی داعش .
ئەمریکا لە بەهێزبوونەوەی داعش و قاعیدە نیگەرانە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.