Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 19:33

کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرەو نزم بوونەوەیە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت.

ڕۆژی یەکشەممە، 24ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبێتەوە.

پێشبینیش دەکات ڕۆژی دووشەممە، 25ـی ئاب، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە سیلیزی دادەبەزێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی یەکشەممە، 24ـی ئاب.

هەولێر :  43 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی

دهۆک :  42  پلەی سیلیزی

کەرکووک : 44 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی

سۆران : 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.