ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2025/8/23 نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆز ستیڤن ڤەیگن، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه: له ديدارێكدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسى مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن.
له دیداره‌كه‌دا: نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵی ڤەیگن له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ستايشى هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێزیانی له لێکنزیککردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا کرد.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه سه‌رۆکی دیوان و سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ی بوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.