بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران ئاگاداریی هاونیشتمانییانی سنوورەکەی دەکاتەوە، کە سبەی بەهۆی کارکردن لەسەر هێڵەکان، بۆ ماوەی 11 کاتژمێر پێدانی کارەبای نیشتمانی لە حەوت گەڕەک و سێ گوند دەبڕدرێت. کارەبای سۆران دەڵێت، سبەی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سۆرانیش بێ کارەبای نیشتمانی دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 23ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی چەند فیدەرێکی کارەبا لە سنوورەکە دەکوژێندرێنەوە و بەو هۆیەشەوە کارەبای نیشتمانیی ژمارەیەک گەڕەک و گوند دەبڕدرێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سبەی فیدەرەکانی (1-7-11-13-9) دەکوژێندرێنەوە، کە گەڕەکەکانی ئیسقەلا، جندیانی 2، شەهیدانی جندیانی 2، قەندیل، کەورین، کاولوکان و بەرزێوە دەگرێتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، گوندەکانی زەروان، پیرسوان و بەرسیرین و نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سۆرانیش بێ کارەبای نیشتمانی دەبن.
کارەبا بڕینەکە لە کاتژمێر 5:00ـی بەیانی تاوەکو 4:00ـی ئێوارە دەخایەنێت.
کارەبای سۆران روونیشیکردووەتەوە کە لەو ماوەیەدا، کارەبا لە رێگەی مۆلیدە ئەهلییەکانەوە بۆ هاونیشتمانییان دابین دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.