سوپای رووسیا رایگەیاند، دوو گوندیان له ناوچەی دۆنێتسکی له رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کۆنترۆڵکردووە، لەکاتێکدا فشارە سەربازییەکان چڕتر كراونهتهوه بۆ سهریهكتر، ئهگهرچی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان خێراتر بوونه.
ئهمرۆ شهممه 23ی ئاب، ئاژانسی ههواڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووهتهوه، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە: سوپا گوندەکانی سرێدنی و کلێبان-بێکیان کۆنترۆڵکردووە.
ئهوهش هاتووه: گرتنی گوندی دووەم هەنگاوێکی زیاترە بەرەو شاری کۆستیانتینیڤکا، کە قەڵایەکی گرنگە لەسەر رێگای کراماتۆرسک کە بنکەیەکی گەورەی لۆجستیکی سەربازی ئۆکراینای تێدایە.
ئهوهش هاتووه: سوپای رووسیا لە چەند مانگی رابردوودا دەستکەوتی زیاتریان لەسەر خاكی ئۆكراینا بەدەستهێناوە و رووبەڕووی هێزەکانی ئۆکراینا بوونهتهوه.
هاوكات، چانسی کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا و ڤلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا پاشەکشەی کردووە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا رۆژی هەینی رایگەیاند، بڕیارێکی گەورە دەدات لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا، کە ئەگەری هەیە سزاکانی سەر رووسیاش لەخۆ بگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.