Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 01:14

پڕۆژەی دووسایدی کۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پارێزگای هەولێر، کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی دووسایدی رێگەی (کۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل) و تەواوکردنی هەردوو تونێلی میراوە و ماوەران گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و بڕیارە بەم نزیکانە قۆناغی قیرتاوکردنی دەستپێبکات. پڕۆژەکە بە گوژمەی 90 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.

رۆژی شەممە 23ـی ئابی 2025، پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی رێگەی کۆڕێ - شەقڵاوە – قەندیل  لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە. پڕۆژەکە دروستکردنی رێگەیەکی نوێ بە درێژیی (10) کیلۆمەتر لەخۆدەگرێت.

بەپێی راگەیێندراوەکە، پڕۆژەکە جگە لە تەواوکردنی هەردوو تونێلی ماوەران و میراوە، دروستکردنی دوو یەکتربڕیش بە شێوەی ئۆڤەر پاس و ئەندەر پاس لەخۆدەگرێت، کە کارئاسانییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی شۆفێران دەکات.

ئەو رێگەیە بەشێکی گرنگی رێگەی ستراتیژیی هاملتۆنە و بە رێگەیەکی گرنگی بازرگانی و گەشتیاری لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەنرێت. بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، بڕی 90 ملیار دینار تەرخان کراوە. بە تەواوبوونی پرۆژەکە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کەرتی گەشتیاری و بازرگانیی ناوچەکە دەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.