وەزارەتی دادى عێراق پلانی دیپۆرتكردنەوەی ژنە زیندانییە بیانییەكانی خستهڕوو كه له ناوخۆی عێراق دهستگیركراون، ئەمەش بە پێی یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن و پرەنسیپی مامەڵەكردن وەك بەرامبەر.
ئهوهش خراوهتهڕوو: كه وهزارهتی دادی عێراق دەستی كردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتانە بۆ دیپۆرتكردنەوەی زیندانییەكان.
ئهمرۆ شهممه 23ی ئاب، ئاژانسی ههواڵی "عێراق" بڵاویكردووهتهوه، ئەحمەد لعێبی گوتەبێژی وەزارەتی داد راگەیاندووه: ئەنجوومەنی باڵای وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای دەركردووه بە سەرۆكایەتی خالید شوانی وەزیری داد، كە ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتی دەرەوە و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لهخۆ دهگرێت.
روونیشیكردەوە : ئەم لیژنەیە بەرپرسیارە لە داڕشتنی پلانێك بۆ دیپۆرتكردنەوەی ژنە زیندانییە بیانییەكان و عەرەبەكان و منداڵە یاوەریەكانیان، بەپێی یاسا و یاداشتی هاوكاری و رێككەوتننامە و بەڵگەنامەی رادەستكردن و پرەنسیپی مامهڵهی بەرامبەر .
گوتهبێژی وهزارهتی دادی عێراق زیاتر گوتی : سەدان زیندانی ژن و منداڵی بیانی لە چاكسازییەكانیان هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد وەزارەتەكە بە سەرۆكایەتی وەزیری داد هەوڵیداوه پلانێكی پراكتیكی بۆ گواستنەوەی ژنە زیندانییە بیانییەكان و منداڵەكانیان دابڕێژێت.
بۆ ئهو مهبهسته، وەزیری داد لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتانە كۆبووەتهوه، ئەم بابەتەیان تاوتوێكردووه و گوێی لە نوێنەرەكانیان گرتووه.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەبارەت بەو وڵاتانەی كە پێشتر یاداشت یان رێككەوتنیان لەگەڵیاندا هەیە، یان ئەو وڵاتانەی پەیوەندییان بە رێككەوتنی ریازەوە كردووە، دەتوانرێت ئەو یاداشت و رێككەوتنانە هەمواربكرێنەوە بۆ ئەوەی هاوتەریب ببن لەگەڵ ئەو بڕیارانەی حكوومەت كە پێمان گەیشتووە.
بەپێی ئەو بڕیارە زیندانییە ژنەكان و منداڵە یاوەریەكانیان لە هەموو سزاكان جگە لە سزای لەسێدارەدان بگوازرێنەوە.
جەختیشی كردەوە : گرنگی ئەم هەنگاوە لهوه دایه كه بەشدارە لە كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لە چاكسازییەكانیان، هەروەها بەشێكە لە پرەنسیپی مامەڵەكردن وەك بەرامبەر، بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر بۆ وڵات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.