بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر هەموو بریکارەکانی ئارد و خۆراکی سنورەکە ئاگادار دەکاتەوە دەبێت بە زووترین کات ئەپڵیکەیشنی واتسئاپ و تێلگرام لەمۆبایلەکانیان دابەزێنن لەبەر ئەوەی لەم مانگەوە لیستی ئارد و خۆراک لەڕێگای گرووپێکی واتسئاپ و تێلگرامەوە بۆیان دەنێردرێت.
ڕۆژی شەممە، 23ـی ئاب، سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوولەی خۆراک، بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤیی، ڕاگەیاند: لە مانگی داهاتووەوە لیستی خۆراکی هاوڵاتیان لە ڕێگەی گرووپێکی واتسئاپ و تیلیگرامەوە بۆ وەکیلەکانیان دەنێردرێ.
سیامەند قادر نانەکەلی، وتی: ئێمە سێ هەزار وەکیلی ئارد و خۆراکمان هەیە کە تاکوو ئێستا مانگانە لیستمان بە شێوەی چاپکراو بۆ دەناردن، بەڵام لە مانگی داهاتووەوە ئەم بابەتەش وەکوو پسوولەی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت و فایلەکەیان لەڕێگای گرووپێکی واتسئاپ و تێلگرامەوە بۆیان دەنێردرێت.
هەروەها وتیشی: لە مانگی داهاتووەوە خزمەتگوزاریی مامەڵەکردنی هاووڵاتیان چالاک دەکرێت و دەتوانن بەشداری بکەن و پسولەی خۆراکی خۆیان نوێ بکەنەوە یاخود ئەوانەی پسولەی خۆراکیان نییە دەتوانن لە مانگی داهاتووەوە پسولەی خۆراک دروست بکەن.
لەم مانگەوە لیستی ئارد و خۆراک بە شێوەی ئەلیکترۆنی بۆ بریکاران بەڕێ دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.