Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 23:19

کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

ڕۆژی شەممە، 23ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

پێشبینیش دەکات یەکشەممە، 24ـی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

 بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی شەممە، 23ـی ئاب.

هەولێر : 43 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی

دهۆک : 42 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 44 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی

سۆران : 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.