حکوومەتی دۆناڵد ترەمپ بە نیازە نزیک 20 تۆن پۆلۆتۆنیۆمی بەجێماوی سەردەمی شەڕی سارد کە لە کڵاوە ئەتۆمییەکان دەرهاتوون، ڕادەستی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بکات.
ڕۆژی شەممە 23ـی ئابی 2025، ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کرد حکوومەتی دۆناڵد ترەمپ بەنیازە ئەو پلۆتۆنیۆمە بۆ بەکارهێنان لە ریئاکتۆرە ئەتۆمییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، ڕادەستی کۆمپانیاکانی وزە بکات و بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی وزەی ئەمریکا داوا لە کۆمپانیاکانی ئەم بوارە دەکات، پلانی خۆیان بۆ گۆڕین و بەکارهێنانی ئەم پلۆتۆنیۆمە پێشکەشی حکوومەت بکەن.
ڕۆیتەرز ئاشکراشی کردووە ئەم پلۆتۆنیۆمە بەخۆڕایی دەدرێتە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەڵام تێچووی گواستنەوە و پلاندانان و دروستکردنی دامەزراوەکانی گۆڕین و بەکارهێنانی ئەم ماددەەیە، لە ئەستۆی کۆمپانیاکان دەبێت.
ئەم پلۆتۆنیۆمە بەشێکە لە پاشەکەوتی 34 تۆنیی پلۆتۆنیۆمی ئەمریکا کە بە گوێرەی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ڕووسیا لە ساڵی 2000 دا بڕیار درابوو لەناو ىچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.