Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 08:41

لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قوتابخانەکان هێڵی ئەنتەرنێت ڕادەگیرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گواستنەوەی و گەیاندن ڕایگەیاند لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەی خولی دووەمی قوتابخانەکاندا هێڵەکانی ئەنتەرنێت و و هەموو جۆرە نامەیەکی MMS ڕادەگیرێت.

وەزارەتی گواستنەوەی و گەیاندن لە ڕاگەیاندراوێکدا هاووڵاتییانی ئاگادار کردووەتەوە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی فەرمی داوای لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کردوووە، لەبەر بەرژوەندیی گشتی و ڕێگری لە دیاردەی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم، هێڵەکانی ئەنتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەکی MMS ڕابگیرێت.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، تاقیکردنەوەکان لە ڕۆژی شەممە 23ـی ئابی 2025 دەست پێ دەکات و ڕۆژێک نا ڕۆژێک تا 8ـی ئەیلوولی 2025 بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەش کردووە تەنیا لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان، لە کاتژمێر 6:30ی بەیانی تا کاتژمێر 7:45ی بەیانی، هێڵەکانی ئەنتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەکی MMS ڕادەگیرێت.  ئەو شوێنانەش کە دیاری کراون و پێویستە لە هەموو حاڵەتێکدا ئەنتەرنێتیان هەبێت، بە هەمان میکانیزمی پێشوو ئەنتەرنێتیان بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.