Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 00:15

کورتهێنانی کارەبا و ئاو فەرمانگە و قوتابخانەکانی 28 پارێزگای ئێرانی داخست

کوردستان TV
100%

بە بەردەوامبوونی شەپۆلی گەرما و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو و کارەبا لە ئێران، حکوومەتی ئەم وڵاتە لە 28 پارێزگا پشووی ڕاگەیاند.

ڕۆژی شەممە 23ـی ئابی 2025، سەرجەم فەرمانگە حکوومییەکان و قوتابخانەکان و ناوەندەکانی پەروەردە لە 28 پارێزگای ئێران داخران و تەنیا لە سێ پارێزگای ئەردەبیل، گیلان و قوم، دەوامی فەرمانگەکان بەردەوامە. لە پارێزگای تاران سەرجەم بانکەکانیش داخراون و هیچ خزمەتگوزارییەک پێشکەشی هاووڵاتییان ناکەن.

حکوومەتی ئێران دەڵێ ئەم بڕیارە بە مەبەستی کۆنترۆڵی بەکارهێنانی وزە و یارمەتیدان بە بەردەوامبوونی تۆڕەکانی ئاو و کارەبایە. ڕاگەیاندنی پشوو بە هۆی کورتهێنانی ئاو و کارەباوە لە سەرەتای هاوینەوە و پاش بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستی پێ کرد و لە دوو مانگی ڕابردوودا زۆربەی پارێزگاکانی ئێران، لە هەفتەدا لانیکەم ڕۆژێک پشوویان ڕاگەیاندووە.

پارێزگارانی پارێزگاکانی ئێران فەرمانیان بە سەرجەم فەرمانگەکان داوە لە کاتی پشوودا هەموو ئامێرە کارەباییەکان و سیستەمەکانی فێنککەرەوە بکوژێننەوە. بەم حاڵەش کێشەی کورتهێنانی کارەبا چارەسەر نەکراوە و لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران ڕۆژانە لە نێوان 8 تا 10 کاتژمێر، کارەبا لەسەر هاووڵاتییان دەبڕدرێت.

هاوکاتیش کێشەی کەمئاوی گەیشتووەتە خراپترین دۆخی خۆی لە ماوەی 64 ساڵی ڕابردوودا و  ژمارەیەکی زۆر لە بەنداوەکانی ئەم وڵاتە وشک بوون. لە پارێزگای تاران هۆشداری دراوە ئەگەر هاووڵاتییان بەکارهێنانی ئاو کەم نەکەنەوە، پاشەکەوتی ئاوی بەنداوەکانی ئەم پارێزگایە بەشی تا کۆتایی وەرزی هاوین ناکات.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.