Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 14:16

پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی

حکومەتی هەرێمی کوردستان
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 22ـی ئابی 2025، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد کە هێرشی شەوی ڕابردووی سەر گەڕەکی لالەزار لە سلێمانی لەلایەن هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە ئەنجامدراوە و کێشەیەکی نێوان ئەو حزبە و بەرەی گەل بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێم تا دوا ساتەکانی گەمارۆدان و پەلاماردان ئاگاداری ئەو هێرشە نەبووە.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە سەرەڕای هەوڵە زۆرەکانی سەرۆکی حکوومەت بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی شەڕ و پێکدادان، بەداخەوە هێرشەکە ئەنجامدراوە و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەت نیگەرانی و دڵگرانیی خۆی بەو ڕووداوە دەربڕیوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە "پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی و توندوتیژی و چیتر شەڕ و ئاژاوە، سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.