Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 17:05

ئاگر لە دارستانەکانی گوندی پونگینەی سەر بە ناحیەی هیران کەوتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ هەینی 22ـی ئابی 2025، بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوە ڕایگەیاند کە ئاگر لە دارستانەکانی سنووری ناحیەی هیران لە گوندی پونگینە کەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوە، لە ئەنجامی ئاگرەکەدا کۆمەڵێک داری سروشتی و پووش و پاوان، هەروەها ڕەز و باخی هاووڵاتییان سووتاون.

 تیمەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە لە شەقڵاوە بە هاوبەشی لەگەڵ بنکەی بەرگری شارستانی هیران و بە یارمەتی خەڵکی ناوچەکە، دوای چەند کاتژمێرێک لە هەوڵدان توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

زیانەکانی ئاگرەکە بە زیاتر لە 10 دۆنم زەوی مەزەندە دەکرێت، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر دەستخۆشی لە هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە بەشداربوون لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا و داواش لە هاوڵاتیان دەکات کە هاوکاربن لە پاراستنی دارستان و ژینگەی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.