Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 20:14

ناکۆکی لەسەر سزاکانی ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندای ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرد

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند و گوتی پێم وایە لە پێگەیەکدا نیم کە بتوانم ڕێوشوێنی زیاتری گرنگ بگرمەبەر.

ئەمڕۆ هەینی 22ـی ئابی 2025، کاسپار ڤێڵدکامپ وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای دروستبوونی مشتومڕ لەناو ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە سەپاندنی ئەگەری سزا بەسەر ئیسرائیلدا.

کاسپار ڤێڵدکامپ ڕایگەیاند: "پێم وایە لە پێگەیەکدا نیم کە بتوانم ڕێوشوێنی زیاتری گرنگ بگرمەبەر" بۆ فشارخستنە سەر ئیسرائیل.

پێشتر وەزیرەکە داوای کردبوو کە ڕێوشوێنی توندتر دژی ئیسرائیل بگیرێتەبەر، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەمستردام لە مانگی تەمموزدا دوو وەزیری توندڕەوی ئیسرائیلی، ئیتمار بن گڤیر و بتسلئیل سمۆتریچی، وەک "کەسایەتیی نەخوازراو" ناساند.

بە وتەی کاسپار ڤێڵدکامپ پێشنیازەکانی لەناو ئەنجومەنی وەزیراندا "بە جددی گفتوگۆیان لەسەر کراوە" بەڵام ڕووبەڕووی دژایەتی بوونەتەوە.

ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی فەرمیی برسێتی لە کەرتی غەزە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، کە تێیدا ئیسرائیل بە بەرپرسیار زانراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.