نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی راوێژکاری پێشووی ترەمپ بەهۆی رەخنە گرتنە بەردەوامەکانی و ئاشکراکردنی زانیاری هەستیار.
ئەمڕۆ هەینی 22ـی ئابی 2025، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI) هەڵیکوتایە سەر ماڵی جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، کە ئێستا یەکێکە لە ڕەخنەگرە سەرسەختەکانی ئەو سەرۆکە.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ترەمپ لە مانگی یەکی ڕابردوودا فەرمانێکی جێبەجێکاری دەرکرد و تێیدا بۆڵتنی بە ئاشکراکردنی "زانیاریی هەستیار" لە ماوەی کارکردنیدا لە کۆشکی سپی (2018-2019) تۆمەتبار کرد.
لەسەر بنەمای ئەو فەرمانە، ترەمپ بۆڵتنی لە هێزەکانی "خزمەتگوزاریی نهێنی"ی هەڵوەشاندەوە و دەستگەیشتنی بە زانیارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی لێ قەدەغە کرد.
بۆڵتن لە سەردەمی جۆرج بوش وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کاری کردووە، دوای ڕۆیشتنی لە کۆشکی سپی، بووەتە یەکێک لە دژبەرە دیارەکانی سیاسەتەکانی ترەمپ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.