Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 06:07

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: کاتمان بەدەستەوە نەماوە بۆ چارەسەری دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران

کوردستان TV
100%

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە خولێکی نوێی دانوستان لە نێوان ئێران و وڵاتانی ئەوروپی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بەڕێوەبچێت. هاوکات، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هۆشداری دەدات و دەڵێت "کاتمان بەدەستەوە نەماوە" بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی و خۆلادان لە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران دا.

ڕۆژی هەینی 22ـی ئابی 2025، ژان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و یۆهان فادیفۆڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و دەیڤد لامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان لەگەڵ عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەکەیان ئەنجامدا.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، "کاتمان بەدەستەوە نەماوە."

فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا ئامادەکاری دەکەن بۆ کاراکردنی میکانیزمی گەڕاندنەوەی سزاکان کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 دا هاتووە و بە "میکانیزمی پەلەپیتکە" (snapback) ناسراوە، ئەمەش ئەگەر چارەسەرێکی گونجاو نەدۆزرێتەوە.

وڵاتانی ئەوروپی تاران بە پابەندنەبوون بە بەڵێنەکانی تۆمەتبار دەکەن و دەیانەوێت ئێران دوور بخەنەوە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.

تاران جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەگەڵ چین و ڕووسیا هەماهەنگی دەکات بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی سزاکان.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.