لە رێگای بەردەڕەش – کەلەک نزیک گوندی دووسەرە رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێڵیکی جۆری ئۆپڵ روویدا و لە ئەنجامدا پێنج ئەندامی ناو یەک خێزان گیانیان لەدەست دا.
ئەمڕۆ هەینی 22ـی ئابی 2025، سەنگەر گۆران پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی راگەیاندین، لەسەر رێگاری بەردەرەش – کەلەک لە گوندی دووسەرە رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپڵ روویدا.
لە ئەنجامی پێکدادانەکە پێنج هاووڵاتیی گیانی لەدەستداوە کە بریتی بوو لە دایک و باوک و سێ منداڵ.
سەنگەر گۆران دەڵێت، بەهۆی ئەوەی دوای رووداوەکە ئاگرکەوتووەتەوە تەواوی خێزانەکە سووتاون و رەوانەی نەخۆشخانەی بەردەرەش کراون و تا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نیە بەهۆی سووتاوی زۆر.
ئاماژەی بەوەشکردووە دایکەکە دووگیان بووە و هیچیان نەتوانراوە رزگاربکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.