Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 17:06

پێنج پۆلیسی ئێرانی لە هێرشێکی چەکداریدا کوژران

کوردستان TV
100%

لە هێرشی گرووپێکی چەکداری نەناسراو بۆ سەر دوو ئوتۆمبێلی پۆلیس لە شاری ئێرانشار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، پێنج پۆلیس کوژران.

ڕۆژی هەینی 22ـی ئابی 2025، ئاژانسی ئیرنای ئێران ڕایگەیاند، گرووپێکی چەنداری نەناسراو، لە ڕێگای خاش بەرەو ئێرانشار هێرشیان کردە سەر دوو ئوتۆمبێلی پۆلیس و لە ئەنجامدا پێنج پۆلیس گیانیان لەدەست دا.

هێرشەکە لە سنووری بنکەی پۆلیسی دامەن سەر بە شاری ئێرانشار ڕووی داوە و گرووپە چەکدارەکە پاش هێرشەکە ناوچەکەیان جێهێشتووە.

ئێرانشەهر سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستانە و 337 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاکەوە دوورە و زۆربەی دانیشتووانەکەی لە نەتەوەی بەلووچن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.