Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 17:05

حکوومەتی کاتیی سووریا دراوی فەرمیی ئەم وڵاتە دەگۆڕێت

کوردستان TV
100%

حکوومەتی کاتیی سووریا بە نیازە لە ساڵوەگەڕی ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەددا دراوی نوێی ئەم وڵاتە بخاتە بازاڕەوە و دراوە نوێیەکەش لە ئیمارات و ئاڵمانیا چاپ دەکرێت.

ڕۆژی هەینی 22ـی ئابی 2025، ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند حکوومەتی سووریا لە سەرەتای ساڵی داهاتووی زایینیدا دراوی نوێی ئەم وڵاتە دەخاتە بازاڕەوە. ئامانج لەم کارەش سڕینەوەی هێماکانی حکوومەت بەعس و ڕێکخستنەوەی ئابووریی ئەم وڵاتە لە پاش 13 ساڵ شەڕی ناوخۆییە.

لە دیزاینی دراوی نوێی سووریادا وێنەی بەشار ئەسەد نامێنێ و دوو سفریش لە دراوی ئێستا لادەدرێت و چاپی ئەم دراوە نوێیە بە ئەڵمانیا و ئیمارات دەسپێردرێت. لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سووریادا و دوای ئەوەی یەکێتیی ئەوروپا گەمارۆی خستە سەر ئەم وڵاتە، رووسیا چاپکردنی پارەی سووریای گرتە ئەستۆ. لە ماوەی ساڵی ڕابردووشدا حکوومەتی نوێی سووریا چەند جار دراوی ئەم وڵاتەی بە دیزاینە کۆنەکەوە لە سووریا چاپ کردووە.

گۆڕینی دراوی سووریا لە کاتێکدایە کە ئەم وڵاتە دوای 13 ساڵ شەڕی ناوخۆ تووشی کەمبوونی نەختینە و پارەی کاش لە ناو بازاڕ بووە. بەڵام لە دوای رووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد، یەکێتیی ئەوروپا بەشێک لە گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئەم وڵاتە هەڵوەشاندەوە بۆ ئەوەی بوار خۆ چاپکردنەوەی دووبارەی دراوی سووریا لە ئەوروپا خۆش بکرێت.

هەر ئێستا دوو کۆمپانیای ئەڵمانی و کۆمپانیایەکی ئیماراتی، لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا بۆ ئەم مەبەستە لە دانوستاندان بەڵام هیشتا دیار نییە کام یەک لەم کۆمپانیایانە چاپکردنی دراوی نوێی سووریایان پێ دەسپێردرێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.