Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 14:41

بڕیارەكانی دادگەی ئەمریكا سەبارەت بە پێبژاردنی دۆناڵد ترەمپ هەڵوەشێنرانەوە

کوردستان TV
100%

پارساڵ دادگەی نیۆیۆڕك سزای پێبژاردنی زیاتر لە نیو ملیار دۆلار بەسەر دۆناڵد ترەمپ و خێزاكەی و كۆمپانیاكەی سەپاندبوو، بڕیارەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن دادگەی تێهەڵچوونەوەی ئەمریكا هەڵوەشێنرانەوە.

ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ترەمپ كرابوون سێ تۆمەتی سەرەكی بوون، دادوەری لێكۆڵینەوەی نیۆیۆڕك سێ مانگ لیكۆڵینەوەی لەسەر دۆسییەكە كرد و دواجار بڕیارێكی قورسی بەسەر ترەمپ سەپاند.

ئەو سێ تۆمەتەی ئاراستەی ترەمپ كرابوون یاسای مەدەنی بوون، سزاكەشی بریتی بوو لە پێبژاردنی 550 ملیۆن دۆلار.

یەكێك لە تۆمەتەكان لەكەداركردنی ناوبانگی رۆژنامەنووس جین كارۆل بوو كە لەبەرامبەردا داوای 83 ملیۆن دۆلاری وەك قەرەبوو لە ترەمپ كردبوو، ئەوەی دیكەشیان تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی بوو لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی رابردبوو كە دادوەر 5 ملیۆن دۆلاری وەك قەرەبوو بەسەردا سەپاندبوو، دوایین تۆمەتیش ساختەكاری بوو لە كاری بازرگانیدا.

دوای سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكان و بوونەوە بە سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ دوای كردبوو بڕیارەكە هەڵبووەشێنرێتەوە، بەڵام دادوەرەكە بڕیارەكەی رەتكردبووەوە و جەختی كردبووەوە كە گەڕانەوەی سەرۆك بۆ كۆشكی سپی كاریگەری لەسەر بڕیارەكانی دادگە نابێت.

دواجار ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریكا بەفەرمی بڕیاری دا، بڕیارەكانی دادگەی نیۆیۆڕك هەڵبووەشێنێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.