دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سوپای ئیسرائیل قۆناغی یه‌كه‌می پلانی كۆنتڕۆڵكردنی به‌شی باكووری كه‌رتی غه‌زه‌ی ده‌ستپێكرد، 21 وڵات جیهان ئیدانه‌ی ئه‌و پلانه سه‌ربازیه‌یان كرد و به كاره‌ساتی مرۆیی ناویان برد.
له‌و 21 وڵاته‌ی جیهان كه له به‌یاننامه‌كه‌دا ناوییان هاوتووه زۆرینه‌یان وڵاتانی ئه‌وروپان له نێویشیاندا بەریتانیا و فەرەنسا و ئوسترالیا و كه‌نه‌دا كه واژۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یان كردوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌دا هاتووه: پەسەندکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی نیشتەجێبوون لەلایەن ئیسرائیل لە کەناری رۆژئاوا له به‌شی باكووری غه‌زه به ته‌واوی ره‌تده‌كه‌نه‌وه و بە قبووڵنەکراو و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناویان بردووه.
لە بەیاننامە هاوبه‌شه‌كه‌ی 21 وڵاته‌كه‌دا سەبارەت بە پلانەکانی ناوچەی بەناو E1 لە نزیک قودس هاتووە: “ئێمە ئەم بڕیارە ئیدانە دەکەین و داوای پێچەوانەکردنەوەی خێرا دەکەین بە توندترین شێوە”.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.