دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە منداڵێكی تەمەن 10 ساڵان لە ئاوی زێی گەورە لە سنووری شارۆچكەی بلێ خنكا، تیمەكان بەدوای تەرمەكەیدا دەگەڕێن، بەڵام تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
رووداوەكە كاتژمێر 3:40ی دوای نیوەڕۆ رووی دا و منداڵێكی تەمەن 10 ساڵ بە ناوی (دەرفەت ڕێبوار سەعید) كەوتە ناو ئاوی زێی گەورە.
دەرفەتی 10 ساڵان خەڵكی دەڤەری بارزانە و بە مەبەستی گەشت و سەیران سەردانی رووباری زێی گەورەی لە شارۆچكەی بلێ لە دەڤەری بارزان كردبوو.
تیمەكانی بەرگریی شارستانی و خەڵكی دەڤەری بارزان بەدوای تەرمی دەرفەت دەگەڕێن، بەڵام تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.