سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، قۆناغی یه‌كه‌می كۆنتڕۆڵكردنی كه‌رتی غه‌زه‌ی ده‌ستپێكردوه، بۆ ئه‌وه‌ش ئاگادارکردنەوەی به تیمە پزیشکییەکان و رێکخراوە فریاگوزاریەکان لە باکوری غەزە داوه کە هه‌رچی زووه غه‌زه به‌جێبێڵن.
میدیا ئیسرائیلییه‌كان بڵاوییان كردووه‌ته‌وه، ئامادەکاریی ته‌واو بۆ ئۆپەراسیۆنێکی چڕی سەربازی كراوه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی كه‌رتی غه‌زه و ئه‌مرۆش قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئاب، ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، "بەرپرسانی کەرتی پزیشکی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی باکووری غەزەیان ئاگادارکردووەتەوە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ گواستنەوەی دانیشتووانی سڤیل بۆ بەشی باشووری کەرتی غەزە."
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە "كاتز" وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە پلانێکی چڕی سه‌ربازی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی باكووری غەزە پەسەند کرد و فەرمانی بانگهێشتکردنی نزیکەی 60 هەزار سەربازی یەدەگی دەرکرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئه‌مرۆی سوپای ئیسرائیل، سوپا لایەنە پەیوەندیدارەکانی غەزەی ئاگادارکردووەتەوە لە پێویستی دەستپێکردنی پلانێك بۆ گواستنەوەی کەرەستەی پزیشکی لە نەخۆشخانەکانەوە بۆ كه‌رتی باشوور له غه‌زه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "دەستکاریکردنی بەردەوام لە ژێرخانی نەخۆشخانەکانی باشووری کەرتی غەزەدا هەیە بۆ جێگیرکردنی نەخۆش و بریندارەکان، ئەمە جگە لە زیادکردنی هاتنە ژوورەوەی کەرەستەی پزیشکی پێویست".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.