ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند: ئاماده‌یه لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین هاوتا رووسییەکەی کۆببێتەوە، بەڵام دوای ئەوەی هاوپەیمانەکانی له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا رێککەوتن لەسەر گەرەنتی ئەمنیی بۆ ئۆکراینا.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، "كه پێویسته هاوپه‌یمانه‌كانی له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا گه‌ره‌نتی ئه‌منیی له رووسیا وه‌ربگرن، ئینجا بڕیار له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه له‌گه‌ڵ پووتین ده‌ده‌م."
هاوپه‌یمانه‌كانی ئۆكراینا له وڵاتانی زلهێزی ئه‌وروپا وه‌كو ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسا، پێداگرن له‌وه‌ی كه هێزی سه‌ربازی بۆ ئۆكراینا جووڵه پێبكه‌ن، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی رووسیا له هێرشه چڕه‌كانی بۆ سه‌ر كیێڤ و ناوچه‌كانی تر له ئۆكراینا .
لای خۆیه‌وه، هه‌ر ئه‌مرۆ سێرجی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا گوتی : هاتنی هێزی ده‌ره‌كی ئه‌وروپا بۆ خاكی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جاران كه ئۆكراینای ئێستایه پێشێلكارییه و قه‌بوڵكراو نییه و دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
راشیگه‌یاند: ئه‌و نیازه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌یانه خزمه‌تی ئۆكراینا ناكات، به‌ڵكو كێشه‌كان ئالۆزتر ده‌كات و هه‌وڵه‌كانیش بۆ هاتنه‌كایه‌ی ئاشتی سه‌ختتر ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.