Erbil 31°C چوارشەممە 08 تەمووز 20:29

رووسیا:  جێگیرکردنی هێزی ئەوروپی لە ئۆکراینا قبوڵکراو نییه‌

کوردستان TV
100%

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: بوونی هەر هێزێکی ئەوروپی لە ئۆکراینا بە هیچ شێوەیەک قبوڵكراو نییه‌، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێکدایه‌ هاوپەیمانەکانی کیێڤ هەوڵ دەدەن گەرەنتیی ئەمنی بۆ ئۆكراینا دابین بكه‌ن.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌: سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا سەبارەت بەو گەرەنتییە ئەمنییانەی هێزه‌كانی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت بە ئۆکراینای بده‌ن گوتی: ئەمە بە هیچ شێوەیەک بۆ فیدراسیۆنی سه‌روه‌ریی رووسیا قبوڵكراو نییه‌.

 ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەمە دەستێوەردانی ئاشكرای هێزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانه‌ لە خاکی ئۆکراینا ."

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.