محەمەد حەسسان نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند: 25 رێکخراو دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق "یونامی" کارەکانیان لە عێراق بەردەوام دەبێت.
ئهمرۆ پێنجشهممه 21ی ئاب، ئاژانسی ههواڵی "عێراق" بڵاوی كردهوه، محهمهد حهسسان نێردهی نهتهوه یهكگرتووهكان رایگهیاندووه: تەنها کارەکانی "یونامی" له عێراق کۆتایی دێت، بەڵام تا ئەو کاتەی عێراق ئارەزووی هاوكاریی بکات، کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەردەوام دەبێت.
زیاتر گوتی: رێکخراو و ئاژانسە پسپۆڕەکان، کە ژمارەیان زیاتر لە 25 ئاژانس و رێکخراوە، بۆ خزمەتکردنی عێراقییەکان و دڵنیابوون لە رێڕەوێکی ئارام بەرەو کرانەوە و دیموکراسی و گەشەپێدان لە عێراق بۆ عێراقییەکان لە عێراقدا دەمێننەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد: "عێراق وڵاتێکی دامەزرێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانە و شایەنی هەموو قوربانیدانێکە لەپێناو گەلە دێرین و سەربەرز و وەفادارەکەیدا.
حهسسان زیاتر گوتی: "هیوادارین عێراق زیاتر و زیاتر پێش بکەوێت و چاوەڕوانییەک هەیە کە هاووڵاتیی عێراقی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بینینی دەکات لە بوارەکانی گەشەپێدان، ئابووری، پەروەردە و خزمەتگوزارییەکاندا.
نیردهی نهتهوه یهكگرتووهكان، داواشی لە عێراقییەکان کرد ئارام بگرن و دەرفەت بدەنە سەرکردەکانیان بۆ دابینکردنی هەموو ئەوانە و ئەوان توانای بەدیهێنانیان هەیە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.