"کەمال محمد ساڵح"، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە "ڕودۆڵف ڕیچارد"، جێگری کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە 21ـی ئابی 2025، وەزیری سامانە سروشتییەکان و جێگری کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا بە ئامادەبوونی بریکار و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و دەستپێشخەری و پابەندبوونی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە رێکەوتن و بڕیارەکان جەختی لێ کرایەوە.
وەزیری سامانە سروشتییەکان، رۆڵی فەرەنسا بۆ گەیشتن بە چارەسەر و رێکەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدای بەرز نرخاند.
لە بەرامبەردا جێگری کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا، لێکتێگەیشتن و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی بەرز نرخاند.
هەر لەم دیدارەدا باس لە هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان و دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان و کۆبوونەوەکانی وەزارەت لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەکان کرا و ئاماژە بەوەش کرا کە کۆبوونەوەکان پێشکەوتنی باشیان بەخۆوە بینیوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.