Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 18:06

ڕووسیا بە زیاتر لە 600 درۆن و مووشەک هێرشی کردە سەر ئۆکراینا

کوردستان TV
100%

ڕووسیا بە درێژایی شەوی ڕابردوو بە درۆن و مووشەک هێرشی کردە سەر ئۆکراینا و سوپای ئۆکراینا دەڵێ ئەمە یەکێک لە گەورەترین هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمساڵی ڕووسیا بووە.

ڕۆژی پێنجشەممە، 21ـی ئاب، هێزی ئاسمانی ئۆکراینا، ڕایگەیاند: ڕووسیا یەکێک لە گەورەترین هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمساڵی بۆ سەر ئۆکرانیا دەست پێ کردووە و بە درێژایی شەوی ڕابردوو 574 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 40 مووشەکی ئاراستەی ئەم وڵاتە کردووە.

ئاندری سیبیها، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، ڕایگەیاند: ڕووسیا هێرشی کردووەتە سەر "کارگەیەکی گەورەی ئەمریکی بۆ دروستکردنی کەرەستەی ئەلیکترۆنی" لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا، بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری ئاشکرا نەکرد.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ئەم هێرشە، لە ڕووی ژمارەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئاراستەکراون، سێیەم گەورەترین هێرشی ئاسمانیی ڕووسیا لە ساڵی 2025دا بووە و لە ڕووی ژمارەی مووشەکەکانیشەوە هەشتەم گەورەترین هێرش بووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.