Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 15:44

بەرهەمهێنان لە دوو کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردەوە

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای DNOـی نەرویجی رایگەیاند، دەست کراوەتەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی تاوکێ و فیشخابور و لە ڕۆژێکدا 55 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە، 21ـی ئاب، کۆمپانیای DNOـی نەرویجی لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند:  ''سەرەڕای بوونی نیگەرانییە ئەمنییەکان دەربارەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە، دەست کراوەتەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی تاوکێ و فیشخابور''.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لەچارەگی دووەمی ئەمساڵدا بەرهەمی رۆژانەی نەوت لە هەرێمی كوردستان 56 هەزار و 100 بەرمیل بووە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، دوای هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر كێڵگەكانی سەر بە (DNO) لە كوردستان، بەرهەمهێنانی نەوت لەم گێلگانە بە ڕێژەی 75٪ کەم بووەتەوە بەڵام ئێستا كۆمپانیاكە كۆی بەرهەمهێنانی لەسەر بنەمایەكی ئەزموونی  زیاد كردووە بۆ  (55) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.