Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 08:06

سعوودییە ئەپڵیكەیشنێكی تایبەت بە ئەنجامدانی گەشتی عومڕە ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی حەج و عومڕەی سعوودییە ئەمڕۆ چوارشەممە بەفەرمی ئەپڵیكەیشنێكی نوێی بەناوی (نسك عمرة) راگەیاند كە لە ڕێگەیەوە موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهان راستەوخۆ دەتوانێت بەبێ هاوكاری كۆمپانیا و نێوەندگیری، داوای وەرگرتنی ڤیزە و هۆتێل و گواستنەوە و خزمەتگوزارییەكانی دیكەی ئەنجامدانی عومڕە بكات.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی حەج و عومڕەی سعوودییە هاتووە: ئێستا هەر موسڵمانێك لە دەرەوەی وڵاتی سعوودییە بیەوێت گەشتی عومڕە ئەنجام بدات، دەتوانێت لە رێگەی ئەپڵێكەیشنی (https://umrah.nusuk.sa) داوای هەموو ئەو خزمەتگوزارییانە بكات كە بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومڕە پێویستییەتی لەوانە ڤیزە، مانەوە، گواستنەوە، گەشتی شوێنە ئاینییەكان، هاوكاری و هەر خزمەتگوزارییەكی دیكە كە پێویست بێت.

هەروەها هاتووە: ئەپڵیكەیشنەكە بە 7 زمانی جیاواز بەردەستە و راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە لایەنە پەیوەندارەكانی حكوومەت بۆ پاراستنی مافەكانی بەكارهێنەران.  

ئاماژە بەوەشدراوە: ئەو كەسەی دەیەوێت عومڕە بكات، لە ڕێگەی ئەم ئەپڵیكەیشنەوە دەتوانێت پێش ئەنجامدانی گەشتەكەی، سەرجەم ئامادەكارییەكانی خۆی لە ناو خاكی سعوودییە بكات هەتا ئەو كاتەی دەگەڕێتەوە.

وەزارەتی حەج و عومڕەی سعوودییە جەختیشی كردەوە كە راگەیاندنی ئەم ئەپڵیكەیشنە یەكێكە لە پلانە ستراتیژییەكانی وڵاتەكەی بەو ئامانجەی تا ساڵی 2030 پێشوازی لە زۆرترین موسڵمانان بكرێت و بە ئاسانترین رێگە گەشتەكانی حەج و عومڕە ئەنجام بدرێت بە دابینكردنی باشترین خزمەتگوزارییەكان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.