وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی له‌سه‌ر دوو دادوه‌ری فه‌ره‌نسی و كه‌نه‌دی و دوو داواکاری گشتی له دادگای تاوانه نێودەوڵه تییه کان راگه یاند، به پاساوی ئه‌وه‌ی بوونه‌ته دوژمنی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: "ئەمڕۆ کیمبەرلی پرۆست لە کەنەدا، نیکۆلاس گیلۆت لە فەرەنسا، نەژهات شەمیم خان لە فیجی و مامێ ماندیایە نینگ لە سەنیگال دەستنیشان دەکەم، بەهۆی ئەوەی راستەوخۆ بەشدارییان لە هەوڵەکانی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکاندا کردووە بۆ لێکۆڵینەوە، دەستگیرکردن، دەستبەسەرکردن، یان دادگایی‌کردنی هاووڵاتییانی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل،"
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "دادوه‌رانی دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی بەبێ رەزامەندی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ئه‌م بڕیارانه‌یان داوه "
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.