ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، 32 بەربژێری دیكەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخستەوە.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: بەگوێرەی ماددەی 8 لە یاسای تۆماركردنی بەربژێرەكان بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی 32 بەربژێر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئەمە لەكاتێكدایە كە رۆژی یەكشەممەی رابردووش، كۆمیسیۆن 290 بەربژێری دیكەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخستبووەوە.
لەبارەی هۆكاری دوورخستنەوەی بەربژێرەكان، كۆمیسیۆن رایگەیاندبوو: هۆكاری دوورخستنەوەی بەربژێرەكان جۆراوجۆرن و پەیوەندییان بە رێكارەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەری، تاوان، رەفتار و رابردوویانەوە هەیە.
بڕیارە لە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت كە لە 329 كورسی پەرلەمانی پێكهاتووە.
وێنە: ناوی ئەو 32 بەربژێرەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دووخراونەتەوە:-


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.