ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: ئەو هێرشە سەربازییەی کە ئامادە دەکرێت لەلایەن ئیسرائیلەوە، بە بانگهێشتکردنی 60 هەزار سه‌ربازی یەدەگ بۆ دەستبەسەرداگرتنی ته‌واوه‌تی شاری غەزە، تەنها کارەساتێکی راستەقینە بۆ هەردوو گەلی فەلەستین و ئیسرائیل بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی ئاب، ئیمانوێڵ ماكڕۆن سەرۆکی فەرەنسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێكس" نووسیویەتی: ئۆپەراسیۆنی داگیركردنی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسرائیل ناوچەکە دەکێشێتە ناو شەڕێکی هەمیشەییەوە.
ماکرۆن ئه‌م قسانه‌ی له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسر و شای ئوردن دووپاتكرده‌وه و گوتی: ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه هه‌وڵه‌كانی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست سفر ده‌كاته‌وه.
ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی فەرەنسا دوای ئەوە دێت کە ئه‌مڕۆ چوارشەممە، کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل پلانێکی سەربازی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ته‌واوه‌تی شاری غەزە پەسەند کرد و 60 هەزار سەربازی یەدەگی بانگهێشت کرد بۆ جه‌نگه‌كه.
لای خۆیەوە ئیمانوێڵ ماكڕۆن سەرۆکی فەرەنسا داوای پرۆسەیەک كرد کە ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەزە و ئازادکردنی هەموو بارمتەکان و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان به‌دوای خۆیدا بێنێت.
هەروەها ماکرۆن بەڵێنی دا دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت لە میانی کۆبوونەوەی گشتیی داهاتووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلولی ئه‌م ساڵدا.
جێی باسه، 10 وڵاتی دیکەش رایانگەیاندووە کە پەیڕەوی له بۆچوونه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا بكه‌ن له دانپێدانانی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین، لەنێویاندا کەنەدا و ئوسترالیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.