ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 144 هەزار دینار.
دوای داخستنی بۆڕسە، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای 100 دۆلار لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو لە بەغدا بەمشێوەیە بووە:-
نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بەرامبەر بووە بە 144 هەزار و 250 دینار
نرخی كڕینی 100 دۆلار بەرامبەر بووە بە 142 هەزار و 250 دینار
لە شاری هەولێریش لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو بەمشێوەیە بووە:-
نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بەرامبەر بووە بە 143 هەزار دینار
نرخی كڕینی 100 دۆلار بەرامبەر بووە بە 142 هەزار و 750 دینار
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوو رۆژ بەر لە ئێستا بەهای 100 دۆلار لە هەردوو پارێزگای هەولێر و بەغدا 140 هەزار دینار بووە، واتە لەماوەی دوو رۆژدا نزیكی 4 هەزار دیناری هاتۆتەسەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.