لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان، پاسێكی كە لە ئێرانەوە دەگەڕایهوه، لەگەڵ بارهەڵگرێك و ماتۆڕسكیلێكدا تووشی پێكدادان بوون، بە گوتەی پۆلیس و بەرپرسێكی ناوچەكە زیاتر لە 79 كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئهمڕۆ چوارشهممه 20ی ئاب، ئاژانسی (فرانس پرێس) بڵاوی كردووهتهوه، پۆلیسی ناوچهی غوزارا رایگەیاندووە: بەهۆی خێرایی زۆر و كەمتەرخەمی، پاسەكە لە رێگەی سەرەكییەوە وەرگەڕاوە و خۆی كێشاوە بە بارهەڵگرێكدا لە پارێزگای هیرات.
هاوكات، محەمەد یووسف سەعیدی گوتەبێژی پارێزگای هێرات بۆ میدیا ناوخۆییهكانی وڵاتهكه، رایگەیاند: پاسەكە ئەفغانییەكانی هەڵگرتبوو كە لە ئێرانەوە دەگەڕانەوە و بەرەو كابوولی پایتەخت دەڕۆیشتن.
هاوكات پۆلیسی ناوچەی غوزارا ئاشكرای كردووە: سەرەتا پاسەكە خۆی بە ماتۆڕسكیلەكەدا كێشاوە و دواتر خۆی بە بارهەڵگرەكەدا كێشاوە كە سووتەمەنی هەڵگرتووە، گوتیشی: پێكدادانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە.
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی ناوچهی غوزارا: سێ سەرنشینی پاسەكە رزگاریان بووە، زۆربەی قوربانییەكانیش سەرنشینی پاسەكە بوون و دوو كەس لەناو بارهەڵگرەكەدا و دوو سەرنشینی ماتۆڕسكیلەكەش گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.