حەماس بە داواکاریی پێشووی ئیسرائیل رازیبووە کە شەڕ بۆماوەی 60 رۆژ رابگیرێت و 10 بارمتە ئازاد بکات، بەڵام ئیسرائیل رایگۆڕاوە و داوا دەکات بارمەتان هەموویان ئازاد بکرێن.
ئەمڕۆ سێ شەممە 19ـی ئابی 2025، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتەکەی سوورە لەسەر گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتەکان لە غەزە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە حەماس ڕایگەیاند پێشنیازی ئاگربەستی ناوەندگیرانی قبوڵ کردووە.
ڕۆژی دووشەممە، حەماس ڕەزامەندیی خۆی بە قەتەر و میسر ڕاگەیاند، لە بەرامبەردا قەتەر ئاشکرای کرد کە پێشنیازە نوێیەکە "زۆر نزیکە" لەو پێشنیازانەی پێشتر ئیسرائیل پێیان ڕازی بووە.
بەپێی زانیارییەکان، پێشنیازەکە ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی 60 ڕۆژ لەخۆدەگرێت، کە تێیدا 10 بارمتەی ئیسرائیلی و تەرمی ژمارەیەک بارمتەی دیکە ئازاد دەکرێن، هاوکات دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ دەست پێدەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.