Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 00:10

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دا

کوردستان TV
100%

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان درا.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوونەوەی ئاسایی و هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە بەغدا پێی راگەیاندین: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە تێكڕای دەنگ بڕیاری لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دا.

لە كۆبوونەوەكەدا هەروەها بڕیاردرا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نزیكترین كاتدا بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بكات.

داواش كرا كۆبوونەوەكانی هەردوو شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی بەردەوامبن بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت بكرێت بە مەبەستی دەستكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.