Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 12:33

حەج و عومرەی هەرێم ناوی کۆمپانیا فەرمییەکانی گەشتی عومرەی بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە، تەنیا پشت بەو کۆمپانیایانە ببەستن کە مۆڵەتی فەرمییان هەیە و هۆشداریش دەدات لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی لە سۆشیاڵ میدیا ڕیکلام دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لە ئاگادارییەکدا هاووڵاتییان لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا و کەسانی بێ مۆڵەت بۆ گەشتی عومرە ئاگادار دەکاتەوە و داوا دەکات تەنیا لە ڕێگەی کۆمپانیا باوەڕپێکراوەکانەوە گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: "ئاگاداریی هەموو هاووڵاتییانی کوردستان دەکەینەوە کە تەنیا دەتوانن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە گەشتی عومرە بکەن کە بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەدا کردووە".

هەروەها هۆشداریی داوە کە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو کەسانە گەشت نەکەن کە کۆمپانیایان نییە یاخود بە ناوی کەسی لە سۆشیاڵ میدیا ڕیکلام دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داواش لە هاووڵاتییان دەکات، هەر کەسێک بیەوێت گەشتی عومرە بکات و مافەکانی پارێزراو بێت، دەبێت لە ڕێگەی ئەو کۆمپانیا فەرمییانەوە گەشتەکەی ئەنجام بدات کە ناویان لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا تۆمار کراوە و لیستەکەیان لەلایەن بەرێوەبەرایەتییەکەوە بڵاوکراوەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.