Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 04:24

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر وادەی کردنەوەی ڕێگای هەولێر - خەباتی ئاشکرا کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر - خەبات لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و دەشڵێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو سایدی هاتنی ڕێگاکە بەڕووی هاتوچۆدا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئابی 2025، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، بە دیجیتال میدیای کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: "کارەکانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر – خەبات لە کۆتاییدایە، لە دوو تا سێ ڕۆژی داهاتوودا سایدی هاتن تەواو دەکرێت و بە ڕووی هاتوچۆدا دەکرێتەوە".

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، قیرتاوکردنی چینی یەکەمی ڕێگاکە تەواو دەبێت و کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە لە ماوەیەکی نزیکدا دەست دەکات بە قیرتاوکردنی چینی دووەمی ڕێگاکەش.

قەزای خەبات دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری هەولێر بە دووری نزیکەی 37 کیلۆمەتر و لەسەر ڕێگای سەرەکیی هەولێر - موسڵ هەڵکەوتووە. ئەم ڕێگایە بە دەروازەیەکی گرنگ دادەنرێت بۆ بەیەکەوە بەستنەوەی پارێزگای هەولێر بە هەردوو پارێزگای دهۆک و نەینەوا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.