Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 04:24

ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی خۆڵبارین دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات.

رۆژی سێشەممە 19ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و پێشبینی کردووە؛ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، "رۆژی چوارشەممە 20ـی ئاب، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز هەیە بەتایبەت لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باشوورى هەرێمی کوردستان".

هاوکات پێشبینیی ئەوەش دەکات، سبەی پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە نزم ببێتەوە و خێرایی با بگاتە سەرووی 25 کیلۆمەتر.

بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان

هەولێر: 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی

دهۆک: 41 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی

سۆران: 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.