Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 20:13

سەرجەم تیمەكانی وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپێردران بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی هەڵەبجە

کوردستان TV
100%

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم تیمەكانی وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپێردران بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی هەڵەبجە كە دوو رۆژە بەردەوامی هەیە و بەهۆیەوە تا ئێستا دوو كەس گیانیان لەدەستداوە.

لە دوێنێ یەكشەممەوە ئاگر لە چەند گوندێكی سنووری پارێزگای هەڵەبەجە كەوتووەتەوە بەهۆیەوە تا ئێستا هاووڵاتییەکی خۆبەخش و کارمەندێکی پۆلیسی دارستان گیانیان لەدەستداوە و هەروەها زیانێکی زۆریش بەر سروشت و ژینگەی دەڤەرەکە گەیشتووە.

وەزارەتی ناوخۆ ئەمشەو دووشەممە بڵاوی كردەوە: لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بە مەبەستی بەدواداچوونی لێکەوتەکانی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی هەڵەبجە، پەیوەندی کرد بە نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە و عمید عابدین عەبدوڕەحمان بەرێوەبەری بەرگریی شارستانی هەڵەبجە.

وەزیری ناوخۆ لە پەیوەندییەكاندا سڵاو و خەمباری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی پێگەیاندن و سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو دوو ئازیزەش کرد.

رێبەر ئەحمەد ئامادەیی هەموو دامەزراوەکانی حکوومەت و وەزارەتی ناوخۆی پیشان دا بۆ بەدەنگەوەچوونی هەڵەبجە، هەروەها تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆی راسپارد کە کاری پێویست بکەن بۆ کوژاندنەوە و کەمکردنەوەی زیانەکان و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

وەزیری ناوخۆ لەهەمانكاتدا دەستخۆشی لە بەرێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندانی بەرگریی شارستانی و پۆلیسی دارستان و تەواوی هێزەکانی دیکەی وەزارەتی ناوخۆ و خۆبەخشان کرد کە دوو رۆژە هەموو هەوڵێکیان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.