ئەمشەو دووشەممە لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی تەرمی ئافرەتێك لەنێو ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە كە چەند رۆژێك بوو گیانی لەدەستدابوو.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە سلێمانی پێی راگەیاندین: ئەمشەو لە گەڕەکی ڕزگاریی شاری سلێمانی، تەرمی ئافرەتێك لەنێو ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە.
ئافرەتەكە بە تەنیا لە ماڵەكەیدا ژیاوە و ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە لەنێو ماڵەكەیدا گیانلەدەستداوە، ئەمشەو کەسوکار و دراوسێکانی چوونەتە ماڵەکەی و بەڕووداوەکەیان زانیوە.
هێزەكانی پۆلیس و تیمە تەندروستییەكان گەیشتوونەتە ماڵەكە و تەرمی ئافرەتەكەیان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کردووە.
پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەكانی بۆ هۆكاری گیانلەدەستدانی ئافرەتەكە دەستپێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.