دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبەردەم سەرۆك و سەركردەی وڵاتانی ئەوروپا جەختی كردەوە كە ئامانجی یەكەم و سەرەكییان راگرتنی جەنگی نێوان ئۆكڕاینا و رووسیایە.
دوای كۆبوونەوە تایبەتەكەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكڕاینا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی پێشوازی لە بەشێك لە سەرۆك و سەركردەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كرد.
لە كاتی پێشوازییەكەدا، دۆناڵد ترەمپ بۆ میدیاكان گوتی: ئەمریكا كار لەسەر ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرۆكی رووسیا و ئۆكڕاینا دەكات.
گوتیشی: رووسیا قبووڵی كردووە گرەنتی ئەمنی زیاتر پێشكەش بە ئۆكڕاینا بكات.
ترەمپ گوتیشی: پێویستە گفتوگۆ لەبارەی ئاڵوگۆڕی زەوی لەنێوان رووسیا و ئۆكڕاینا بكەین.
پێش كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، سەرۆك و سەركردەكانی وڵاتانی ئەوروپا ئەوانیش بەیەكەوە داوایان كردبوو كۆتایی بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكڕاینا بهێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.