سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە كە كاری جدی لەسەر ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئۆكڕاینا و سەرۆكی رووسیا دەكەین بە مەبەستی راگرتنی جەنگ لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
ئەمشەو دووشەممە لە كۆشكی سپی ئەمریكا، كۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكڕاینا دەستی پێ كرد.
ترەمپ لەكاتی پێشوازیكردن لە زیلینسكی گوتی: پێشكەوتنی باشمان بڕیوە و كۆبوونەوەیەكی سەركەوتوومان لەگەڵ پووتین ئەنجام دا.
گوتیشی: شانازییە بۆ ئێمە كە ئێستا زیلینسكی لەگەڵمانە و بەیەكەوە پێشكەوتنی باشمان بڕیوە.
لەبەرامبەریشدا زیلینسكی گوتی: سوپاسی سەرۆك ترەمپ دەكەین كە هەوڵی زۆری داوە بۆ راگرتنی شەڕ.
بڕیارە هەر ئەمشەو، ترەمپ و زیلینسكی لەگەڵ ژمارەیەك سەرۆكی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا ئەنجام بدات.
رۆژی هەینی رابردووش، كۆبوونەوەی لووتكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا لە ئەلاسكا بەڕێوەچوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.